کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی ژنی شاری سنه‌ له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی مافی ژنان له‌ شاری سنه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر “شلێر ڕه‌سووڵی” و گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی خۆكوژیه‌وه‌، له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌و باره‌وه‌ خوێنده‌وه‌.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌، ئه‌و شته‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی هێناوه‌ته‌ سه‌ر هێڵ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌مان بێت به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه‌ قیزه‌ونه‌، توندووتیژی سیستماتیك و په‌ره‌پێدراو له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌. به‌داخه‌وه‌، نه‌ته‌نیا هیچ ڕێكارێك بۆ ڕێگریكردن له‌و كه‌سانه‌ی توندووتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نوێنن نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر، به‌ڵكوو له‌ ڕێككه‌وتنێكی نهێنیدا، توندووتێژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ئاسییكراوه‌ته‌وه‌ و هیچ سزایه‌ك بۆ تاوانباران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌. ئێمه‌ ژنانی شاری سنه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌ قیزه‌ون و دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌، له‌ته‌واوی چالاكانی مافی مرۆڤی ئێران و جیهان داواكارین، له‌و باره‌وه‌ بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویست هه‌ڵبگرن. ئێمه‌ وه‌كوو چالاكانی ژن خوازیاری تاوانبارانی توندووتیژی دژبه‌ ژنانی قۆربانین و داوا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و تاوانباره‌ سزا بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

رۆژنامەڤانێکی خه‌ڵكی بۆكان بە ١٥ مانگ بەندکردن سزادرا

-

شێرپەنجە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دووهەم هۆکاری سەرەکیی گیان لەدەستدانە

-

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ فه‌هه‌رنگیانی بانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ هاوكاره‌كانیان

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كان سنه و زاهێدان

-