ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ٧٠ كه‌س له چالاكانی كرێكاری، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، نووسه‌ران، په‌ره‌ستاران و بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكار ڕێوڕه‌سمێكیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بۆ ڕێزگرتن له یادی ژینا ئه‌مینی، نیكا شاكه‌ره‌می، حه‌دیس نه‌جه‌فی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی چه‌ند په‌یامیان خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ خوێندنی سروود و گۆرانی ڕه‌قس و سه‌مایان كرد. چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی له په‌یامه‌كانیان دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره به گشتی، وه‌لانانی ئاپارتایدی جنسیه‌تی، كۆتایی هێنان به قه‌تڵی نامووسی، ڕێگری له هاوسه‌رگیری منداڵان و كۆتایی هێنان به هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن بوون. ئاماده‌بووان له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه و و خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوون.