ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی شاری سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر كێوی بالووقایه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی ئیجازه‌نامه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ناوچه به بیانووی مه‌عده‌ن نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی گونده‌كانی ئه‌حمه‌د ئاباد، سه‌ركه‌ل، ئاخكه‌ند، سه‌را و یازیبۆڵاغی، شاخه‌وانان، چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی له‌و كۆبوونه‌وه دا به‌شدار بوون و داوایان له به‌رپرسانی ئوستان كرد سه‌ره‌نج به سرووشت و ژینگه‌یی كوردستان بده‌ن و ڕێگه له كار و چالاكی په‌یمانكارانی مه‌عده‌ن بگرن. به‌وته‌ی به‌شداربووان، ئه‌و ناوچه‌یه شوێنێكی كۆن و مێژووییه و ئیجازه‌نامه‌ی مه‌عده‌ن به بێ ڕه‌زامه‌ندی شۆرا و دانیشتووانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ڕێكخراوی “میراس فه‌رهه‌نگی” ده‌ركراوه و كاره‌كه‌یان نایاساییه.