ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی كانادا، وێڕای ئیدانه‌كردنی به‌ندكرانی “زارا سدیقی هه‌مه‌دانی” و “ئێلهام چووبدار” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی وڵاتی كانادا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، سه‌پاندی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “زارا سدیقی هه‌مه‌دانی” و “ئێلهام چووبدار“یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاست پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه بوون و داوایان كرد ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.