به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مهاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” له شاری سه‌قز په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مهاباد به كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا” له شاری سه‌قز وێڕای ڕێزلێنان له یاد و بیره‌وه‌ری قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” به خوێندنی سروودی شۆڕشێگیڕانه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كره‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.