كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی ژینگه و ژینگه‌پارێزانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، بۆ ڕێگریكردن له دامه‌زرانی پترۆشیمی له “میانكاله“ی مازه‌نده‌ران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم بۆ پاراستنی ژینگه و سرووشتی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پترۆشیمی له ناوچه‌ی “میانكاله“ی مازه‌نده‌ران بوون.