ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له مێكزیكۆسیتی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و وتنه‌وی دروشم، كۆمه‌ڵكوژركردنی خۆپێشانده‌ران و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوان و ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.