ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی عه‌ره‌ب به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا له شاری لاهه‌ی هوله‌ند، داوایان كرد “عه‌لا عه‌بدۆلفه‌تاح” زیندانی سیاسی پێشووی میسر كه له مانگرتندایه، ئازاد بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حكوومه‌ته‌كەی “ئه‌لسیسی” له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا ٦٠ هه‌زار چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤ و ژینگه‌یی زیندان كردووه و “عه‌لا عه‌بدۆلفه‌تاح” یه‌كێك له به‌ندكراوانی سیاسیه كه ماوه‌ی حه‌وت مانگه مانگرتنی وشكی ده‌ست پێكردووه و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا له “شه‌رمۆشه‌یخ”ی میسر به‌ڕێوه ده‌چێت، مانگرتنی ته‌ڕیشی ده‌ستپێكردووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.