ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ته‌ورێز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێرای ئیدانه كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی شاری ته‌ورێز به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره و به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوو، سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمیان به توندی مه‌حكووم كرد و به خوێندنه‌وه‌ی سروودی ئازادی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕ