ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی شاری سلێمانی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” و وتنه‌وه‌ی دروشم وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد یارمه‌تی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئازادی و به‌رابه‌ری.