ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی دانیشتووی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له زندانیانی سیاسی هه‌روه‌ها مه‌حكووم كردنی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زندانیان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له شاری “كۆڵن” كۆبوونه‌وه.
به‌شیداربووان له‌و كۆبوونه‌وه هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ زندانیانی سیاسی ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: “ئێمه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زندانیانی سیاسی ده‌بین“. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن: زندانیانی سیاسی له ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانبه‌خت ده‌كه‌ن، ئێمه هاتووین تا ده‌نگی زندانیانی سیاسی به گوێی ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بگه‌ینین و به توندترین شێوه ئێعدامی به‌ندكراوان له زندانه‌كانی ڕژیم مه‌حكووم ده‌كه‌ین.