چالاكانی گرووپی “ئاشتی سه‌وز” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی سێهه‌مین ڕیئاكتۆری نوێی فه‌ڕانسه له وزه‌خانه‌ی “فلایویل“، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كاندیدا‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كه پشتیوانی له وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ وزه‌ی فۆسیلی“، “نا بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی” و “به‌ڵێ بۆ ئاشتی” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ده‌ربڕی. دامه‌زراندنی سێهه‌مین ڕیئاكتۆری ئه‌و وزه‌خانه‌یه له ساڵی ٢٠٠٧وه ده‌ستیپێكردووه و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هه‌زینه‌ی ته‌رخان كراوی ٣.٣ ملیار یۆرۆیی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ ٧.١٢ ملیار یۆرۆ به‌رز بووه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه وزه‌خانه‌ی “فلایول” له ڕۆژئاوای فه‌ڕانسه هه‌ڵكه‌وتووه و له‌ساڵی ١٩٨٦ ده‌ستی به كار كردووه و له ساڵی ٢٠٠٥وه چوار له سه‌دی به‌رقی ئه‌و وڵاته دابین ده‌كات.