كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌به‌رهێنانی میترۆی تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به ناداداپهروهری و هه‌ڵاواردن له‌به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی وه‌ربه‌رهێنانی میترۆی تاران له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار له‌ناڕه‌زایه‌تی به كه‌ڵه‌كه‌بوونی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و داخوازییه‌كانی ئه‌مڕۆیان هه‌مان داخوازییه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه كه بریتین له: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕاده‌ستكردنی شیركه‌ت به‌به‌شی خسووسی، به‌دواداچوون بۆ گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌به‌ران و خاڵی كردنی سندووقی مه‌سكه‌نی پێرسۆنێلی شیركه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی بیمه و مه‌زایا له حه‌قده‌سته‌كانیان. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌شێك له كرێكاران قهرادادهكانیان یه‌ك بۆ سێ مانگه و حه‌قده‌ستی زۆربه‌ی كرێكاران كه‌متر له شه‌ش ملیۆن تمه‌ن و به‌شێكی زۆر له كرێكاران له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه بێكار كراون و ساعه‌تی كاری كرێكاره‌كانی دیكه‌ش چووه‌ته سه‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیزافهكاریان پێ بدرێت.