کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی پێرسۆنێلی نه‌وت و ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ده‌یان كه‌س له‌ تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، پێرسۆنێلی نه‌وت له‌ سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه‌ خۆیان گه‌یانده‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ كه‌ پێشتر بڵاویان كردبۆوه‌، بڕیاریان دا ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌ه‌وت له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆببنه‌وه‌. له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه‌ به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆریان ئازادكراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل

-

كوژران و برینداربوونی ١١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ كاشمه‌ر

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

-

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی تارانی له‌ ئاست به‌شداری له‌ ته‌بلیغاتی قاڵیباف

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له‌ تاران

-