سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، کریکارانی ناوەندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م شۆرای شار كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ئاگركوژێنه‌ی مه‌شهه‌د، به‌هۆی كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها گرانی و هه‌ڵاوسان ناچارین پاش ته‌واوبوونی ساعه‌تی كار له شوێنێكی دیكه‌ش كار بكه‌ین. پێرسۆنێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌شهه‌د خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌ستی كاری ڕۆژانی پشوودان بوون.