ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له په‌یمانكارانی پڕۆژه‌یی شاره‌داری مه‌شهه‌د، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان و شێوازی جێبه‌جێ بوونی كومیسیۆنی مادده‌ی ٢٤ له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری خوراسانی ڕه‌زه‌وی هه‌ڵكه‌وتوو له شاری مه‌شهه‌د كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه په‌یمانكارانی شێركه‌ته‌كان، په‌یمانكارانی عومرانی، فه‌زای سه‌وز، پاك و خاوێنی ناوشار، ترافیك و سازمانی عومران به‌شدار بوون، به ئاماژه‌دان به جێبه‌جێ نه‌كردنی بڵێنی په‌رپرسی ئه‌و شاره‌داریه و ڕێكخراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، داوایان له ئۆستاندار كردووه كه به‌دواداچوون بۆ خواسته‌كانیان بكات. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و په‌یمانكارانه له مانگی به‌فرانباری ئه‌م ساڵ له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری مه‌شهه‌د كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد كه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ، به‌رپرسی ئه‌و شاره‌داریه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی پێیان دابوو كه‌چی هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و په‌یمانكارانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.