ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، په‌ره‌ستاران، بێهیاران و پێرسۆنێلی ئۆرژانسی مه‌شهه‌د دژبه له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زیا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌چه‌ند شاری ئێران دژبه پێنه‌دانی ته‌عرفه و له‌خواره‌وه‌بوونی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو. ڕۆژی شه‌ممه‌ش په‌ره‌ستاران، بێهیاران و پێرسۆنێلی ئۆرژانسی مه‌شهه‌د دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و پێنه‌دانی ته‌عرفه‌ی پزیشكی كۆبوونه‌وه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.