ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام له كۆبوونه‌وه‌یاندا دروشمه‌كانی “په‌ره‌ستار هاواركه، مافه‌كه‌ت دهستهبهركه” و “به‌ڕێوه‌به‌ری ناشیاومان ناوێت”یان به‌رز كردۆته‌وه.په‌ره‌ستاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، په‌رداختی كارانه و ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون.