کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ قۆم

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ قۆم 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ شاری قۆم دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی شارستانی قۆم هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.