په‌ره‌ستارانی شاری كورد ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستیان له‌كار كێشا و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی په‌ره‌ستاران له سه‌راسه‌ری ئێران بوون.
ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه په‌ره‌ستاران له چه‌ندین شاری ئێران دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه و هێشتا به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. له‌و ماوه‌یه‌دا دوو په‌ره‌ستار به ناوه‌كانی “زه‌هرا ته‌مه‌دۆن”، خه‌ڵكی تاران و “فیرووزه موجریان شه‌رق” خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی ڕاپۆتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی ئێران، “فیرووزه موجریان شه‌رق” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا له به‌شی “سی.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌شهه‌د به‌سته‌ری كراوه.