ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنه، ڕه‌شت و فه‌سا دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌وحید و بێعسه‌تی سنه، نه‌خۆشخانه‌كانی ڕه‌شت و نه‌خۆشخانه‌ی وه‌لیعه‌سری فه‌سا له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. په‌ره‌ستاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گوڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بۆ هه‌میشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كاری و دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ بوون.