به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه له ئاست خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش په‌ره‌ستارانی كرماشان، ڕه‌شت و یه‌زد له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.