ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئوستانی كوردستان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م كۆڵێژی په‌ره‌ستاری و مامایی شه‌قامی سه‌فه‌ری سنه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له چه‌ند شاری ئێران دژبه كه‌می ته‌عرفه‌ی پزیشكی و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو. ڕۆژی ڕابردووش په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئوستانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.