ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، په‌ره‌ستارانی ئوستانی قه‌زوێن دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه كه په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له ئوستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه خراپی دۆخی ژیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن و ڕۆژی ڕابردووش په‌ره‌ستارانی پێنج ئوستان له‌وانه قه‌زوێن و قوم دژبه له‌خواره‌وه‌بوونی ته‌عره‌فه‌ی په‌ره‌ستاری، پێنه‌دانی حه‌قه‌ده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئوستانهكانهكانیان خۆپێشاندانیان كرد.