ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان و تاران دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان به مانگرتن و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست بێڕێزی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم نیسبه‌ت به خوێندكاران و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران نیشان دا و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پزیشكان و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌مازی تاران به مانگرتن و كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه خوازیاری ئازادی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی به‌ندكراو بوون.