ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پزیشكان له‌شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان دژبه سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی گاردی ویژه و لیباس شه‌خسی هێرشیان كرده سه‌ریان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پزیشكانه كه پاش سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر نارازیاندا به‌ڕێوه ده‌چێت. دكتۆر “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” پزیشك و پارێزه‌ری مافی منداڵان، یه‌ك له‌و به‌ندكراوانه‌یه كه به تۆمه‌تی ساخته‌ی كوشتنی به‌سیجییه‌ك به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و پێشتر پزیشكان له ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌ز دا له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام و ئازادی زندانیانیان كردبوو. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌ی پزیشكان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت له تاران به ده‌یان كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازادكران.