ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له مافناسان و پارێزه‌رانی باكووری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “حسێن ئه‌میر عه‌بدۆڵڵاهیان” بۆ توركیا، كۆمه‌ڵێك له مافناسان و پارێزه‌رانی باكووری كوردستان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری ئێران كۆبوونه‌وه و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژبه كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.