ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، وه‌زیرانی كۆچبه‌ران له ئیتحادیه‌ی ئورووپا سه‌بارت به بابه‌تی په‌نابه‌ران به تایبه‌ت به دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌م دوایا‌نه له فه‌ڕانسه و بلژیك هه‌روها شه‌ڕی نیوان ئیسراییل و حه‌ماس كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی گاردیان، پاش هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی بلژیك كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌رێكی توونسیه‌وه ئه‌نجام درا وه‌زیرانی ٢٧ وڵاتی ئورووپایی خۆازیاری تووندكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و دیپورتكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌فریقا و ڕوژهه‌ڵاتی ناوین بوون تاكوو له‌و ڕیگه‌وه ڕێگری بكه‌ن له هاتنی په‌نابه‌رانی تازه. وه‌زیرانی ئورووپایی هه‌روها ئاماژه‌یان به شه‌ڕی نێوان ئیسڕاییل و حه‌ماس كرد و ڕایانگه‌یاند نابیت ڕێگه بدرێت ئاواره‌كانی غه‌زه خۆیان بگه‌یێنه ئورووپا.