به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شار سنه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خاكه‌لێوه، سپای پاسدارانی ڕژیم هێزێكی نیزامی زۆری بردووه‌ته ده‌ورووبه‌ری گوندی “نه‌وه‌ڕه“ی سه‌ر به شاری سنه و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه.
به پێی ئه‌و وینانه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به ده‌یان هێزی چه‌كداری سپای پاسداران به ماتۆڕ و ئۆتۆمبیلی نیزامی له‌سه‌ر جاده‌ی “نه‌وه‌ڕه” وه‌ستاون و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان بۆ خه‌ڵك سازكردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و هه‌وڵانه‌ی سپای پاسداران له‌به‌رده‌ستا نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییان له شاری پیرانشاره ڕایانگه‌یاندووه كه له ده‌ورووبه‌ری گوندی “كۆنه لاجان“، سپای پاسداران به هه‌مان شێوه ناوچه‌كه‌ی میلیتاریزه كردووه.