ڕۆژی شه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی باشووری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاری قه‌ڵادزێ، یادی هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ “تاهیر خه‌لیلی”یان به‌رز ڕاگرت.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، به ژه‌ندنی مۆزیك و خوێندنه‌وه‌ی سروودی “له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه”، یادی كاك “تاهیر خه‌لیلی”یان به‌رز ڕاگرت. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ به‌دناوكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.