ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی پاڕله‌مانی توركیا مافی پارێزڕاوبوونی قه‌زایی له “سێمرا گۆزه‌ل” نوێنه‌ری پارتی دیموكراتیكی گه‌لان به فه‌رمی وه‌رگیرا و ئه‌و بڕیاره‌ی پاڕله‌مانی توركیا ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی له شاره جۆراوجۆره‌كانی باكووری كوردستان لێكه‌وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییان له شاره‌كانی “دیابه‌كر”، “ئۆرفا”، ” غازی ئانتپ”، “حه‌كاری”، “سێرت، “باتمان”، مێرسین”، “ئانتالیا”، “ئادیامان”، “وان و “مێردین” ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و بڕیاره‌ی پاڕله‌مانی توركیایان وه‌كوو داگیركردنی ئیراده‌ی خه‌لكی كوردی ئه‌و وڵاته زانی. “به وته‌ی هاوسه‌رۆكانی “هه.ده”په” دۆژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كوردان ته‌نیا هێز و توانای زۆرتریان پێده‌دات بۆ تێكۆشان دژی دیكتاتۆری.