ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی دانیشتووی باشووری ئوستانی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌ی ئاوی “هلیل ڕوود” بۆ ناوه‌ندی شاری كرمان له به‌رانبه‌ر كارگه‌ی توونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاو له به‌ردسیر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه به ده‌ستی سپای پاسداران خه‌ریكه كاری له سه‌ر ده‌كرێت، بڕیار وایه له باشووری ئۆستانی كرمانه‌وه ٧٠٠ میلیۆن مه‌تری سێجا ئاوی كانیاوه‌كانی “هلیل” بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ند و باكووری ئه‌و ئوستانه بگوازێته‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بێجگه له زیانی ژینگه‌یی، لانیكه‌م ٥٥ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌ر بێ ئاوی له ناو ده‌چن كه سه‌رجه‌م ٢٥٠٠ بنه‌ماڵه له خۆی ده‌گرێت.