کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

بانگهێشتی خوێندکاران و بنه‌ماڵه‌كانیان لەلایەن حەراسەتی زانکۆی بەهەشتی 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كیشوه‌ری  و موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كرماشان سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی دا كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.