ڕۆژی چوارشبه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی شاری بانه، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی دار به‌ڕووه‌كانی ده‌شتی “سوورین” و له‌ناوبردنی ژینگه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، برینی ئه‌و داره جه‌نگه‌لیانه له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسدارانه‌وه ئه‌نجام دراوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لای خه‌لكی ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چالاكانی ژینگه‌پارێز له شاری بانه كۆبوونه‌وه و خوازیاری كوتایی هێنان به‌و تاڵانكارییه بوون.