ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پێرسۆنێلی ئینتزامی كرماشان و بنه‌ماڵه‌كانیان پاش بانگهێشت بۆ كۆبوونه‌وه سه‌رانسه‌ری، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ژیانیان له‌به‌رده‌م ئۆستانداری كرماشان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی ئینتزامی ڕژیم كه ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رینیان له سه‌ركوتی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران‌دا هه‌بوو ئێستا له لایه‌ن ڕژیمه‌وه پراوێز خراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر گۆشارێكی زۆری ئابووری. جێی ئاماژه‌یه كه به‌تاڵ بوونی سندووقه‌كانی ڕژیم به هۆی گه‌مارۆ ئابورییه‌كانه‌وه ته‌نگی به ڕژیم هه‌ڵچنیوه و چیتر توانای په‌رداخت كردنی حقووقی هیزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و كه‌م ئه‌ندامه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراقی نه‌ماوه نه‌ماوه.