كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییانی دانیشتووی “سماقوڵی” سه‌ر به شاری “كۆیه” له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌و ناوچه‌دا، جاده‌ی سه‌ره‌كی “كۆیه” بۆ “هه‌ولێر”یان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیانی “سماقوڵی” ڕێگای ناوچەکەیان بەرووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان داخستووە و دەڵێن چیتر ڕێگا نادەن ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەسماقوڵیدا هاتووچۆ بكات. هاووڵاتیانی ناوچەکە ده‌ڵێن: ئەو ئۆتۆمبێلانە بوونەتە هۆی گیروگرفتی گەورە بۆ ناوچەکە و بەهۆیەوە چەندین رووداوی هاتووچۆ لەو ڕێگایە ڕوویداوە. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش چه‌ندین جار كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌چووبۆ، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.