ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك خانه‌نشینكراوی سه‌نعه‌تی نه‌وت له به‌رانبه‌ر بینای سه‌ندووقی خانه‌نشینی، پاشه‌كه‌وت و ڕه‌فاهی پێرسێنۆلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له شاره‌كانی تاران، كرماشان، ئه‌هواز، كه‌ره‌ج و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تی به ناله‌باری دۆخی ژیان و كه‌مبوونی ئاستی حقووقی خانه‌نشینكراویان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یان ڕێكخستووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوونه و هاوكات داوایان له به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته كردووه كه داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.