ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژمارەیەک لە چالاکوانان و کەسایەتیە سیاسیەکانی شاری “سلێمانی” دژی هێرش و پەلامارەکانی كۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی تورکیه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی شاری سلێمانی، لە سەکۆی پارکی ئازادی كۆبوونەوەیەکی جەماوەری ڕێکخرا و تێیدا دروشمەکانی بەرخۆدان ژیانه و ڕۆژهەڵات تەنیا نیە باشور پشتیوانیە،دژی كۆماری ئیسلامی وترانەوە و ڕایانگه‌یاند: سیستەمی دەسەڵاتدارێتی لە ئێران بەرەو لە ناوچوون دەچێ.