کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاری مادرید

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شاری مادرید 3

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە شاری “مادرید” یەک ملیۆن کەس بۆ بەرگریکردن لە تەندروستی خۆیان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر به کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،  خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری “مادرید” بە مەبەستی بەرگریکردن لە سیستەمی تەندروستی گشتی بووه‌ و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و لێدانی مۆزیك دژی کەمکردنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و بایه‌خ نه‌دانی سیسته‌می سەرمایەداری به‌ تەندروستی خەڵک، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌برد.