به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ژماره‌یه‌ك له كه‌مئه‌ندامانی خه‌ڵكی شاری ورمێ ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن هێزه سنوورپارێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ناڕازییان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وییه‌كانی شاره‌كی گوڵشه‌هری ورمێ كه له لایه‌ن “هه‌نگی مه‌رزیه‌وه” داگیر كراوه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه و خوازیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان بوون. له‌م پێوه‌نده‌دا خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه ئه‌و زه‌وییانه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كڕدراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و سه‌ردانیان بۆ ده‌زگاپێوه‌ندیداره‌كانی ڕژیم، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌دواداچوونی یاسایی بۆ سكاڵاكانیان نه‌كراوه.