کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارنی مه‌عده‌نی به‌ردی “یورتی غه‌ربی”

كرێكارانی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگیزمستانی یورتی غه‌ربیڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك خوازیاری نه‌مانی شێركه‌ته‌ په‌یمانكاریه‌كان و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی له‌ شوێنی كاره‌كانیان بوون.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری ئه‌و كرێكارانه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ كه‌ له‌ ئوستانی گوڵستان هه‌ڵكه‌وتووه‌ به‌ڵام له‌ ژێر چاودێری شێركه‌تی مه‌عده‌نی باكووری ڕۆژئاوای شاهروود له‌ ئوستانی سمنان، كارده‌كات. له‌ ئێستادا شێركه‌ته‌كانی دابین كردنی وزه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌ڕێنییان له‌ ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و شێركه‌ته‌دا نییه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته‌ به‌هۆی به‌ستنی گرێبه‌ستی كاری له‌گه‌ڵ شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری هیچ جۆره‌ ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه‌ و له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا ئه‌گه‌ری بێكاربوونیان هه‌یه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ به‌هۆی گرێبه‌سته‌كانیانه‌وه‌ هیچ جۆره‌ پاداشت و مافێكی ئابووری دیكه‌یان پێنادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

komalah

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی بو‌مه‌له‌رزه‌لێدراوانی هۆرمۆزگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشووانی “كورد ئاباد”ی ته‌فت دژبه‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی تولی پێرس له‌ شاری قه‌زوێن

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی كاتی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان

komalah