ڕۆژی چوارشبه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پڕۆژه‌ی قه‌تاری شاری ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ١١٣ كرێكاری به‌شی پاراستنی قه‌تاری شاری ئه‌هواز ماوه‌ی ١٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و هه‌ر مانگ به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كه‌ن. نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێت: وێڕای ئه‌وه‌ی پڕۆژی قه‌تاری شاری ئه‌هواز به هۆی نه‌بوونی بودجه ڕاگیراوه به‌ڵام به‌شی پاراستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه هێشتا له‌سه‌ر كار به‌رده‌وامن و خاوه‌نكار هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات.