کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌سڵی هه‌فت ته‌په‌

كرێكارانی فه‌سڵی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و دۆخی خراپی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری گوڕانی دۆخی پیشه‌یی، ڕوون كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان و كۆتایی هێنان به‌ بیلاته‌كلیفی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانمان نه‌داوه‌‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن له‌ هاوكاره‌كانمان ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی ژیانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌خت كردووه‌‌ و چیتر ناتوانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌به‌رده‌م هۆتێلی به‌ڕێوه‌چوونی “مه‌جمه‌ع”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری ورمێ له‌ئاست بێئاوی

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری كامیاران له‌ئاست دۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌

komalah