ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی “ڕه‌بات كه‌ریم” و “نه‌یشابوور” له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری “ڕه‌بات كه‌ریم” به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و سه‌ره‌نجدان به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری شاره‌داری “نه‌یشابوور” كه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بێكار كراون، خوازیاری نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ٩٦ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و شاره‌داری و خاوه‌نكار له جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان خۆده‌بوێرن.