کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ده‌ركراوی چه‌ند ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كارخانه‌یكیان تایه‌ری تاران به‌ ته‌واوی داخرا و ١٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌ركران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته‌ی ڕابردوودا ٢٣ كرێكاری شیركه‌تیكشت و سه‌نعه‌تی لۆڕستان له‌ سه‌ر كار ده‌ركران و شیركه‌تی فوولادی نه‌ته‌نزیش له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ٣٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌ندی بێكار كردووه‌.

كرێكارانی كارخانه‌یكیان تایه‌رله‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری و ناوه‌ندی كارخانه‌ كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری سه‌ر له‌ نوێ كرانه‌وه‌ی كارخانه‌ و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێكیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تیكشت و سه‌نعه‌تی لۆڕستان ٢٣ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان به‌ بیانوویبه‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانله‌ كار بێكار كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌رتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ په‌یمانكارێك له‌ ده‌ره‌وی ئه‌و ناوه‌نده‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی شیركه‌تی فوولادی نه‌ته‌نز ٣٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان به‌ بیانووی گواستنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ بیلاته‌كلیفی هێشتووه‌ و ئێستا له‌ باروودۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah