ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كارخانه‌ی فوولادی سه‌دری لۆڕستان دژبه ناڕوونی پێشه‌یی و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران، ٢٣ كرێكار و به‌شێك له كارمه‌ندانی پاراستن و حه‌راسه‌تی ئه‌و كارخانه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه سه‌هامدارانی ئه‌و كارخانه پێشتر به‌ڵێنی درووست كردن و كردنه‌وه‌ی فازی ٢ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان دابوو به‌ڵام ئێستا ته‌نانه‌ت توانای پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانیشیان نییه