کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت ئاسمینۆن

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیت ئاسمینۆن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاربوونیان بۆ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر داخستنی مه‌عده‌نی ئاسمینۆن تێده‌په‌ڕێت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ٢٠٠ كرێكار‌ بێكار بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ داوایان له‌ به‌رپرسانی ڕژیم كردووه‌ كه‌ كێشه‌ی داخستنی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ مه‌عده‌نی كرۆمیت له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار داخراوه‌ و به‌ گوشاری كرێكاران دووباره‌ ده‌ستیان به‌ كار كردووه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان

-

درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆنداران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-