کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی “كیش چووب”

كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌رنه‌گرتنی مافه‌ داراییه‌كانی دیكه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه‌ و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتی بۆ ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌ سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا بڕه‌ پاره‌ی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویان وه‌رنه‌گرتووه و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ش له‌ ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به‌و كرێكارانه‌ داوه‌ كه‌ هیچیان هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.‌

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری سه‌نعه‌تی له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا

komalah

گیان له‌ ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ تیكاب

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت

komalah

كوژرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئێرانشار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌لاسی باوه‌جانی

komalah

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ كانادا

komalah