کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

كرێكاران و كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی شێركه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی “كاروون و ماروونی” ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی ناله‌باری ژیان و كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر بینای ناوه‌ندی “ناوچه‌كانی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی باشوور، كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕێاری جێگری وه‌زیری نه‌وت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی زیاد كردنی ئاستی حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی كرێكار و كارمه‌ندانی شێركه‌ته‌ نه‌وتییه‌كان‌ بووه‌، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌و شێركه‌تانه‌ حه‌قده‌ستی ساڵانه‌یان به‌پێی چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی فه‌رمی زیاد ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ده‌بێت به‌پێی یاسای كار حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ زیاد بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، گه‌چساران و خارگ كۆ بوونه‌وه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگپێدراوی یاسای كاری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی په‌ره‌پێدانی سیلۆ‌كان

komalah

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی بو‌مه‌له‌رزه‌لێدراوانی هۆرمۆزگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشووانی “كورد ئاباد”ی ته‌فت دژبه‌ شیركه‌ته‌ مه‌عده‌نییه‌كان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی تولی پێرس له‌ شاری قه‌زوێن

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی كاتی نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان

komalah