کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری شیراز

كرێكارانی شاره‌داری شیراز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازیه‌كانی دیكه‌یان له‌ به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری شیراز له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ند داواكاریه‌كی دیكه‌ بوون. له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ ئه‌و كرێكارانه‌ به‌هۆی دۆخی ناله‌باری ژیانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام داواكاریه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌دارییه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه‌. كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌دارییه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمیبردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و ژیانێكی شایسته‌ مافی ئێمه‌یه‌بۆ جارێكی تر ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ به‌رانبه‌ر دۆخی ناله‌باری ژیانی خۆیان ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشینكراو له‌به‌رده‌م هۆتێلی به‌ڕێوه‌چوونی “مه‌جمه‌ع”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

كوژران و برنیداربوونی چوار كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ئیلام

komalah

دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی له‌ئاست بێئاوی

komalah